به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئاھەنگی ڕادەست کرانی نوسخەیەکی تازەی خۆفڕی «بەیرەقدار»ی ئەم وڵاتە وتی: ئامانجی ئێۆستای ئانکارا پەرە پێ دانی ئەو خۆفڕانەیە کە بتوانن بە سەر پاپۆڕە فڕۆکە بەرەکانەوە بفرن و یان بنیشنەوە.
ئەردوغان بانگەشەی کردووە کە،گەلێک لە وڵاتان چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆفڕن لە تورکیا.
جەختیشی کرد: تورکیا بە خۆفڕە ھێرشبەرەکانی «ئاخنجی» بووەتە یەکێک لەو سێ وڵاتەی جیھان کە وەھا تەکنۆلۆژیایەکی لە بەر دەست دایە.
پاوانخوازییەکانی ئەردوغان لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسی لە کاتێکدایە کە بۆخۆی لەگەڵ نەیارەتیی توندی کەسایەتی و تاقمە سیاسییەکاندا بەرەوڕووە.
342/